به‌فه‌رمی، تۆماس تۆخێل وه‌ڵامی توڕهبوونهوهكهی مباپێی دایه‌وه
پێیوایه كه گه‌وره بوو باشتر له شته‌كان تێده‌گات
پاریس سانجێرمان سبه‌ی شه‌و لە گەڕی 23ـه‌می لیگ وەنی فڕەنسا رووبەرووی نانت دەبێتەوە و یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 11:05 خولهك ده‌كرێت، راهێنه‌ری یانه پاریسییه‌كه له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ مباپێ وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
پێش یارییەکە توماس توخێل راهێنەری پاریس سانجێرمان باسی هه‌ردوو هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی نێیمار داسیلڤا و کلیان مباپێ كرد.
له‌مباره‌یه‌وه تۆخێل گوتی: مباپێ و نێیمار دوو یاریزانی زۆر گرنگن بۆ ئێمە، بۆیە هەمیشە پاڵپشتی ئەو دوو یاریزانەمان پێویستە و لە هەموو یارییەکانیش پشتیان پێدەبەستین.
تۆخێل گوتیشی: زۆر شتێکی ئاساییە کاتێک یاریزانێکی لاو رەخنە لە هەندێ شت بگرێت، ئه‌و یاریزانه هێشتا ته‌مه‌نی بچووكه و پێویستی بە پاڵپشتی زیاتر هەیە و ئێمەش هەمیشە هەوڵمانداوە کە پاڵپشتی بکەین، دڵنیام مباپێ به تێپه‌ڕبوونی كات و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی زیاتر به‌رگه‌ی شته‌كان ده‌گرێت.
له یاری رابردووی نێوان پاریس سانجێرمان و مۆنپێڵێ له خوله‌كی 68 تۆماس تۆخێل، مباپێ له یاریگه هێنایه ده‌ره‌وه و كاڤانی خسته شوێنه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش مباپێی توڕه كرد و هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له میدیاكان لێكهوتهوه.