سلێمانی.. ورده‌كاری رووداوی كوژرانی دوو ئافره‌ت و پیاوێك
پۆلیس: رووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه
K24- سلێمانی:
لە سلێمانى پیاوێك ژنەکەی و خەسووه‌كه‌ی ده‌كوژێت و دواتر كۆتایی به ژیانی خۆیشی ده‌هێنێت. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه ده‌ڵێت: رووداوەکە کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ روویداوە، سەرەتا پیاوەکە ژنەکەی کوشتووە، دواتر خەسووی و پاشان خۆیشی کوشتووە.
به‌گوته‌ى شايه‌ت حاڵه‌كانی نزیك رووداوەكەش, سەرەتا پیاوەکە ژنەکەی کوشتووە، دواتر خەسووی و پاشان كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.
دوای رووداوه‌كه‌ش هێزەکانی پۆلیس گەیشتنه شوێنی رووداوەکە و به گوتەی پۆليس، کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە لەنێوان ژن و مێردەکەدا، هۆکاری رووداوی لەم شێوەیەشی گەڕاندەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی و نەگونجان لەنێوان دوو کەس یاخود زیاتر.
لەکاتی رووداوەکەدا تەنیا ئەو 3 کەسە لەنێو ماڵەکەدا بوون، تەمەنی کوڕ و کچەکە لە سەرووی 20 ساڵەوە بووە و دایکی کچەکەش تەمەنی سەرووی 40 ساڵ بووە.
H.B