ئامارێكی نوێی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بڵاوكرایه‌وه
ژماره‌ی قوربانیان به‌م جۆره بووه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، نوێترین ئاماری كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقی بڵاوكرده‌وه.
له (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019) تا (30ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) ژماره‌ی قوربانیان به‌م جۆره بووه:
(519) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌و ژماره‌یه‌ش (17)یان كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان. له‌و ماوه‌یه‌دا (23545) هاووڵاتی بریندار بوون و ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانیش گه‌یشتووه‌ته (2713) كه‌س و تا ئێستا (328)یان له زینداندا ماونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا، (72) كه‌س رفێندراوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا (22) كه‌سیان ئازادكراوون.
هه‌روه‌ها له رووی تیرۆری چالاكوانان (49) حاڵه‌ت تۆمار كراوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه. (13) كه‌سیش به هۆی هه‌وڵی تیرۆركردن بریندار بوون و (14) حاڵه‌تی تیرۆریش شكستیان هێناوه و (418) دامه‌زراوه زیانیان به‌ركه‌وتووه.