عێراق ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانى سەرژمێری گشتی دهكات
گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی سەرژمێری گشتی بەردەوامە
K24- ههولێر:
ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانى سەرژمێری سەرتاسەری لە عێراق بەردەوامە, حکوومەتی ھەرێمی کوردستانيش بۆ ئهو مهبهسته لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەکات.
سهبارهت بهم پرسه، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكوومەتی ھەرێمی کوردستان دووپاتیدهكاتهوه، ئەگەر سەرژمێری مەبەستی سياسی لە پشتەوە بێت، ئەوا حكوومەتی ھەرێم بەشدار نابێت و ڕەتیدەکاتەوە، دەشليت: بەپێی ئەو ميكانيزمەى حكوومەتی ھەرێم دایناوە، دەبێت سەرجەم نەتەوەكان پشکيان لە بودجەدا یەکلایی بکرێتەوە.
هاوكات عهدنان كهركووكی، گوتەبیژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: لەم بارودۆخەدا ئەنجامدانی سەرژمێری گەورەترین مەترسی بۆ سەر ڕێژەی کورد لە کەرکووك و ناوچەکانی دیکە دروست دەکات، چونکە بەھۆی تەعریب و ڕوداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر رێژهی كورد لەو ناوچانە كهم بووهتهوه.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر داواکارییەکانی کورد بهر له ئەنجامدانی ئەو سەرژمێرییە پێكھێناوە، تا ئێستا چەندین کۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەکەی حكوومەتی عێراق ئەنجامداوە، لە دوا کۆبونەوەی ھەردوولاشدا لیژنەکەی حكوومهتی ھەریم بە ڕوونی باسیان لەوە کردووە، کە ئەگەر سەرژمێری بۆ پەرەدانە بە کەرتی وەبەرھێنان، ئەوا ھەموو ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەو بابەتە کردووە، بەڵام ئەگەر بۆ مەبەستی سیاسییە، ئەوا ئامادە نین لە ھەرێمی کوردستان سەرژمێری ئەنجامبدەن.
H.B