كێ خاوه‌نی ئه‌م وێنه‌یه ده‌ناسێته‌وه با په‌یوه‌ندی بكات
له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێره و له به‌یانییه‌وه تا ئێستا كه‌سوكاره‌كه‌ی دیار نینه
K24- هه‌ولێر:
هاووڵاتیه‌كی شاری هه‌ولێر له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێك خۆی به مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن نزیكه‌ی 15 ساڵدا ده‌كێشێت و دواتر ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌هۆش خۆی نه‌هاتووه‌ته‌وه و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك و ئامێرێكی مۆبایلیشی پێ نییه، ناسنامه‌كه‌ی دیار نییه و تا ئێستا هیچ كه‌سوكارێكیشی دیار نییه سۆراخی ئه‌و مێردمنداڵه بپرسێت.
ئێستا ئه‌و گه‌نجه كه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدایه، پزیشكان و پۆلیس به‌دوای كه‌س و كاره‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن و له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر كه‌سێك خاوه‌نی ئه‌م وێنه‌یه بناسێته‌وه، په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه بكه‌ن: 07508119770
H.B