نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ووهان ده‌ستی به‌ وه‌رگرتنی تووشبووانی كۆرۆنا كرد

له‌ 10 رۆژدا ته‌واو بوو له‌ 11ه‌مین رۆژ پێشوازی له‌ تووشبووان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

نه‌خۆشخانه‌ی هوشینشان كه‌ له‌ شاری ووهانی پایته‌ختی هه‌رێمی هوبه‌ی چین له‌ 10 رۆژدا درووستكرا، له‌ 11ه‌مین رۆژدا ده‌ستی به‌ وه‌رگرتنی تووشبووانی نه‌خۆشی كۆرۆنا كرد.

نه‌خۆشخانه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی نه‌خۆشی كۆرۆنای نوێ، كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ شاری ووهانی چین بڵاوبۆوه‌.

له‌مڕۆوه‌ تووشبووانی زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ووهان و هه‌رێمی هوبه‌ی، ده‌گوازرێنه‌وه‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌.

تا ئێستا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌ 427 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته‌ 20 هه‌زار و 613 كه‌س، هاوكات 663 تووشبووش چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌.

ئ. م