جووتیارانی شێخان گرنگی زیاتر بە خانووی پلاستیکی دەدەن
"بەرهەمی خانووە پلاستیکییەکان قازانجی هەبووە"
K24 - ھەولێر
لەم چەند ساڵی دواییدا دامەزراندنی خانووی پلاستیکی بۆ بەرھەمھێنانی چەند جۆر بەرھەمی كشتوكاڵی لە ھەرێمی كوردستان گرنگی پێدەدرێت، جووتیارانی شێخانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئێستا خاووی زیاتریان دامەزراندووە.
جووتیارانی شێخا دەڵێن، بەرهەمی خانووە پلاستیکییەکان قازانجی هەبووە و بەردەوام دەبن لە زیادکردنی خانووە پلاستیکییەکان، لە هەمانکاتدا پسپۆڕێکی کشتوکاڵی ئاماژە بەوە دەكات، قەزای شێخان لەو بوارەدا دەوڵەمەندە، چونكە خاوەنی ئاو و هەوایەکی لە بارە.
ھ.م
