هواو‌ی چینی دەچێتە ریزبەندی 10 پڕ داهاتترین کۆمپانیاكانی جیهان
کۆمپانیای هواو‌ی چینی 65 ملیار دۆلار داهات تۆماردەکات
K24 - ھەولێر
بەر لە سەرھەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گەشەكردنی كۆمپانیای ھواوی بەردەوامبووە و ئاستی داهاته‌كانی كۆمپانیاكە لە زیادبوون بووە. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌و كۆمپانیا چینیه بۆ یه‌كه‌مجار، به داهاتی زیاتر له 65 ملیار دۆلار بچێته ریزبه‌ندی 10 له پڕ داهاترین كۆمپانیاكانی جیهان له ساڵی 2020دا.
به گوێره‌ی راپۆری كۆمپانیای بره‌ند فاینه‌نسی به‌ریتانی، كۆمپانیای هواو‌ی به داهاتی زیاتر له 65 ملیار دۆلار، بۆ یه‌كه‌منجاره بچێته ریزبه‌ندی 10 له پڕ داهات ترین برا‌نده‌كانی جیهان و له پله‌ی ده‌یه‌م جێگه بگرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان، كۆمپانیای هواو‌ی به داهێنانی ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان، توانیویه‌تی ركابه‌ری كۆمپانیا گەورەكانی ئه‌مەریكا له بواری ته‌كنه‌لۆژیا بكات، به به‌رهه‌می فایڤ جی، توانیویه‌تی داهاتێكی باش كۆ بكاته‌وه و به‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره كۆمپانیایه‌كی چینی بچێته ریزبه‌ندی 10 پڕداهاتترین كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژیا له جیهاندا.
هواو‌ی ته‌نیا له ساڵی 2019دا، زیاتر له 44 ملیۆن مۆبایلی زیره‌كی هواو‌ی پی و هواوه‌ی مه‌تی فرۆشتووه، ئه‌مه جگه له فرۆشی ئامێره‌كانی دیكه و به‌مه‌ش داهاتێكی زۆری كۆ كردوه‌ته‌وه.
كۆمپانیای بره‌ند فاینه‌نس، ساڵانه لیستێك به ناوی گڵۆبال 500 له سه‌ر پڕ به‌هاتترین كۆمپانیاكانی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه، كه 500 كۆمپانیای جیهان ده‌گرێته‌وه.
10 كۆمپانیای یه‌كه‌می لیسته‌كه‌ش پڕ داهاترین كۆمپانیاكانی جیهان و ئه‌مریكا به بوونی 205 كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بواری ته‌كنه‌لۆژیا، هه‌موو ساڵێك ده‌ست به سه‌ر له 45%ی لیسته‌كه‌دا ده‌گرن و داهاتی كۆمپانیاكان به گشتی ده‌گاته زیاتر له 320 ملیار دۆلار، چینیش به بوونی 70كۆمپانیا، 18% لیسته‌كه‌دا جێگه‌ی گرتووه، به گشتی داهاتی كۆمپانیاكانی ده‌گاته زیاتر له 133 ملیار دۆلار.
له پله‌ی یه‌كه‌م تا پێنجه‌می لیسته‌كه پڕ داهاترین كۆمپانیاكانی جیهانی له‌مساڵدا، هه‌ر یه‌كه له كۆمپانیاكانی ئامازۆن، گوگڵ، ئه‌پڵ ،مایكرۆسوفت و سامسۆنگ دێن.
ھ.م