به‌په‌له.. مباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێناكاته‌وه
مباپێ ئاماده نییه داوای لێبوردن له تۆماس تۆخێل بكات

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی فره‌نسا و ئیسپانیا كلیان مباپێ بڕیاریداوه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان نوێ نه‌كاته‌وه، ڕه‌تیشی ده‌كاته‌وه كه داوای لێبوردن له تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری بكات.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه كلیان مباپێ پێشنیازی به‌رپرسانی پاریس سانجێرمانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له یاری رابردووی نێوان پاریس سانجێرمان و مۆنپێڵێ له خوله‌كی 68 تۆماس تۆخێل، مباپێ له یاریگه هێنایه ده‌ره‌وه و كاڤانی خسته شوێنه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش مباپێی توڕه كرد و هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له میدیاكان لێكه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی فره‌نسا، لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان داوای له مباپێ كردووه داوای لێبوردن له تۆخێلی راهێنه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ڕه‌تی كردۆته‌وه.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانه‌ی مۆناكۆ به 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 112 یاری 82 گۆڵ و 45 ئاسیستی هه‌یه و له 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌ی ماركا له راپۆرته هه‌واڵێكدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه كلیان مباپێ به ناراسته‌وخۆ گڵۆپی سه‌وزی بۆ ریال مه‌درید هه‌ڵكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو بێنه سه‌رخه‌ت.