به فه‌رمی، بارسێلۆنا پێكانه ترسناكه‌كه‌ی دێمبلی راگه‌یاند
پێكانه‌كه‌ی دێمبلی زۆر له‌وه قورستره كه باس كراوه
.jpg)
بارسێلۆنا به فه‌رمی جۆری پێكانه‌كه‌ی عوسمان دێمبڵی راگه‌یاند و بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته له یانه‌كه‌یان داده‌بڕێت.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه پێكانه‌كه‌ی دێمبڵی له رانی راستیه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئاشكرا بكات، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كان دێمبڵی پێویستی به مانگ و نیوێكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م پێكانه‌ی چاك ببێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووه عوسمان دێمبڵی ناتوانێت به‌سه‌ر ئه‌م پێكانه‌ی زاڵ بێت و تاكه چاره‌سه‌ریش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه.
ئه‌م یاریزانه فه‌ره‌نسیه له مانگی نۆڤێمبه‌ری رابردوو له یاریی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بۆرووسیا دۆرتمۆند تووشی پێكان بوو له‌و كاته بۆ ماوه‌ی 10 هه‌فته دوور كه‌وته‌وه، به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێك له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ تووشی پێكان بووه‌وه.
دێمبڵی به‌هۆی پێكانه‌كانی به گشتی نزیكه‌ی ساڵێك له بارسێلۆنا دابڕاوه، كه ئه‌م یاریزانه له 2017 په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد و تاكو ئێستا به‌شداری 74 یاریی كردووه و 19 گۆڵ و 17 ئه‌سیستی تۆمار كردووه.