به‌په‌له.. پێكانه‌كه‌ی لیۆ مێسی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه
"مێسی له یاری رابردوو به پێكانه‌وه یاری كردووه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئازار و كێشه‌ی له ڕانی هه‌یه و له یاری رابردووش به‌رامبه‌ر لیڤانتی به پێكانه‌وه یاری كردووه و پێشبینی ده‌كرێت به‌شداریی یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی نه‌كات.
تۆڕی هه‌واڵی ESPN له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه سه‌ره‌ڕای دووخرانه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له عوسمان دێمبلی و لویس سوارێز به‌هۆی پێكانه‌وه، لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌كه‌ش له ڕانی چه‌پی ئازاری هه‌یه و ناتوانێت به‌شداریی یاری داهاتوو له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیك بلباو بكات كه بڕیاره یارییه‌كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو بكرێت.
لیۆنێل مێسی ئه‌م وه‌رزه به تۆماركردنی 14 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه و به 8 ئاسیست خاوه‌نی زۆرترین گۆڵدروستكردنه له خوله‌كه.
پێگه‌ی هه‌واڵی ESPN ئه‌وه‌شی نووسیوه كه كیكی سێتیێن راهێنه‌ری بارسێلۆنا له هێڵی پێشه‌وه رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه، چونكه دێمبلی، سوارێز و مێسی كێشه‌ی پێكانیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كارلێس پێرێزیش ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌ره‌و رۆما جێهێشت بارسێلۆنا به ته‌واوه‌تی رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره ده‌بێته‌وه.