مەسرور بارزانی: ئەوەی لە بەغدا روودەدات بەھۆی خراپ بەڕێوەبردنی ساڵانی رابردووه
"پاڵپشتی داوا رەواکانی خەڵکی عێراق دەکەین"
K24- ههولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانس٢٤ رایگەیاند: ئەوەی لە بەغدا روودەدات بەھۆی خراپ بەرێوەبردنی ساڵانی رابردووە بووە.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: پاڵپشتی داوا رەواکانی خەڵکی عێراق دەکەین و ھیوادارم کاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلایەن خەڵك و لایەنە سیاسیەکانیشەوە پاڵپشتی بکرێت.
جهختیشی كردهوه، "زۆربەی خۆپیشاندەران کە ھاتوونەتەسەر شەقامەکان داوای چاکسازی دەکەن. داوای نەھێشتنی گەندەڵی و حکومڕانیەکی باش دهكهن و ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی داوا رەواکانی خەڵکی دەکەین. بەڵام ھەندێك جاریش ئەجێندای سیاسی تێکەڵ کراوە. کە بابەتەکەی تارادەیەك ئاڵۆزتر کردووە".
سهرۆكی حكوومهت له چاوپێكهوتنهكهیدا لهگهڵ فرانس 24 گوتی: "لەراستیدا عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق ھەموو ھەوڵی خۆیدا، بەڵام بەداخەوە لەلایەن لایەنه سیاسیەکانی دیکەوە وەك پێویست پاڵپشتی نەکرا، بۆ ئهوهی بتوانێت ئهجێنداكهی جێبەجێ بکات".
دووپاتیشیكردهوه، "ههر بۆیه هیوادارم بەرێز عەلاوی، كاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لەلایەن ھێزە سیاسیەکان و خەڵکیشەوە پاڵپشتی زیاتر بکرێت، بۆئەوەی سەرکەوتوو بێت".
H.B

