کەسوکاری مێرمنداڵەکەی هەولێر دۆزرایەوە
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەهۆش خۆی چووبوو
K24 – هه‌ولێر:
پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند، ئەو مێرمنداڵە 17 ساڵییەی بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ بێ هۆش لە نەخۆشخانە کەوتبوو، لە لایەن کەسوکارەکەی دۆزراوەتەوە.
شه‌وی رابردوو، برای ئه‌و شوفێره‌ی له رووداوێكی هاتوچۆدا به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كێشابووی به ماتۆڕسكیلی مێردمنداڵه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندی به كوردستان24ه‌وه كرد و داوای كرد، هاوكاری بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و مێردمنداڵه.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و زانیاری له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه له سایت و سۆشیال میدیای كوردستان24، كه‌سوكاری مێردمنداڵه‌كه دۆزرانه‌وه.
باوکی منداڵەکە بە ناوی محەمەد بە کوردستان24ی گووت: "دۆخی کوڕەکەمان تاوەکو ئێستا باش نییە و لە ژێر چاودێریی وردایە"
گووتیشی: "کوڕەکەم تەمەنی 17 ساڵە، ماتۆڕی هەبوو، ماتۆڕەکەی تێک‌چووبوو، بردی چاکی بکات، بەڵام لە سناعە ئۆتۆمبێل لێی داوە".
روونیشکردەوە، بە کارگوزاریی منداڵەکەم بە بێ دایک بەخێو کردووە و بە هیوای خودام منداڵەکەم چاک بێتەوە. هەم منداڵەکەم و هەم خۆشم، بێ دایک بووین.
شەوی رابردوو، هاووڵاتیه‌كی شاری هه‌ولێر له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێك خۆی به مێردمنداڵێکدا كێشاوه و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، هیچ كه‌سێكی سه‌ردانی نه‌كردووه و هیچ مۆبایل و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پێ نییه و نه‌توانراوه ئاگاداری كه‌سوكاری بكرێته‌وه.
سۆشیال میدیای كوردستان24 وێنه و زانیارییه‌كانی بڵاوكرده‌وه و سه‌ره‌نجام توانرا كه‌سوكاری بدۆزرێته‌وه.