وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با چاوەڕێی ناردنەوەی غاز دەكەن
"ئێستا ھیچ كێشەیەك لە وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با نییە"
K24 - ھەولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێستا ھیچ كێشەیەك لە وێستگەكانی بەرھەمھێنانی كارەبا نییە و ئەوان چاوەڕێ غاز دەكەن بۆ بەرھەمھێنانی كارەبا.
ئومێد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌رێم، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێستا وێستگه‌كانیان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كێشه‌ی نییه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ناردنی غازه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
ئومێد محه‌مه‌د راشیگه‌یاند، دوای ئاگركه‌وتنه‌وه له وێستگه‌ی غازی كۆرمۆر، تیمه‌كانیان له وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌وڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی كوژانه‌وه‌ی گشتی روونه‌دات و هه‌وڵه‌كانیشیان به ئه‌نجام گه‌یشت.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هیچ گرفتێكی نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه تا ئێستا به‌رهه‌مهێنانی غاز له وێستگه‌ی كۆرمۆر ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه و پێویستی به هه‌ندێك كات هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم له باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش بۆ كوردستان 24 روونیكرده‌وه، ئه‌و كاره ئه‌ركی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری خۆیه‌تی كه وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانه و ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌وه ده‌كه‌ن.
بەگوێرەی روونكردنەوەیەكی بەڕبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، شەوی رابردوو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە وێستگەی غازی کۆرمۆر، بووەتە ھۆی کوژانەوەی بەشێکی وێستگەکە و کەبوونەوەی نزیکەی (170) مقمق هەناردەی غاز و بەوەش نزیکە 800 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە.