كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەوردا دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان، لە ھەندێك كاتدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 10 و سلێمانی و دھۆك 9 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.



