هەواڵێک لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکووک رەتدەکرێتەوە

هۆکاری بڵاوبوونەوەی دەنگۆکە ئاشکرا دەکرێت و دڵنیایی دەدرێت

K24 – هه‌ولێر:

لە دوێنێەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە کەسێک لە شاری کەرکووک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و لە نەخۆشخانەی کۆماری کەرکووک لەژێر چاودێری وردایە، بەڵام بەرپرسانی تەندروستی هەواڵەکە رەت دەکەنەوە.

بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک بە کوردستان24ی راگەیاند، ئاگادار کراینەوە کە کەسێک لە چینەوە گەڕاوەتە و ئێمەش بۆ دڵنیابوون پشکنینەکانمان بۆ کردووە.

راشیگەیاند، ئەو کەسە بە هیچ جۆرێک تووشبوو نییە تەنها وەکو گرتنەبەری رێکاری پێویست و خۆپاراستن پشکنینی بۆ کراوە و دواتر دڵنیابووین کە کەسەکە تووشبوو نییە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر کەسێک لە چین بگەڕێتەوە، بۆ ماوەی 14 رۆژ لەژێر چاودێریی دەبێت.

H.J