گه‌رمیان.. داعش دوو هاووڵاتی كوردی رفاند
هه‌ردوو رفێندراوه‌كه بران
K24- گه‌رمیان:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش 2 هاووڵاتیی كوردیان له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كفری له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان رفاند.
كه‌سوكاری ئه‌و دوو هاووڵاتییه كورده‌ی كه رفێندراون، به په‌یامنێری كوردستان 24 ـیان رایگه‌یاند، كاتژمێر 7:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش بۆسه‌یه‌كیان له نێوان هه‌ردوو گوندی به‌له‌گه و ئۆمه‌ربلی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كفری، داناوه و له‌كاتی گه‌یشتنی 2 برا به خێزانه‌كانیانه‌وه، كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه و به 4 ئۆتۆمبیله‌وه بۆ شوێنێكی نادیار رفاندوویانه و خێزانه‌كانیشیان ئازاد كردوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له زاری كه‌سوكاری رفێندراوان گواستییه‌وه، ئه‌و دوو برایه به‌جێماوی ئه‌نفالن و باوكیان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ئه‌نفالكراوه.
H.B