مایكڵ مهكۆوڵ: ئەگەر پاتریۆت بدرێتە عێراق دەبێت لە ھەرێمی كوردستانیش دابنرێت
"پێویستە عێراق داوای پاتریۆت لە ئەمەریكا بكات"
K24 - واشنتن
مایكڵ مهكۆوڵ، كۆنگرێسمانی ئه‌مەریكا و جێگری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی له كۆنگرێس له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند "پێویسته عێراق سه‌ره‌تا داوا له ئه‌مەریكا بكات سیستمی به‌رگری پاترۆیۆت له عێراق دابنێت، ئه‌گه‌ریش دابنرێت پێویسته ئه‌و سیستمه له هه‌رێمی كوردستان دابنرێت".
مایكڵ مهكۆوڵ، گوتی: "ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامە و وڵاتی میواندار كه له‌م حاڵه‌ته‌دا عێراقه ده‌بێ به فه‌رمی داواكاری پێشكه‌ش بكات، بۆ دانانی سیستمی پاتریۆتی دژه مووشه‌ك. له دوای هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان، پێموایه كه پێویسته ئه‌و سیستمه له‌و ناوچه‌یه جێگیر بكرێت، بۆ پاراستنی نه‌ك ته‌نیا گه‌لی عێراق به‌ڵكو بۆ پاراستنی گیانی سه‌ربازانی ئه‌مەریكیش".
گوتیشی: "له‌راستیدا كوردستان سه‌قامگیرترین ناوچه‌یه له ته‌واوی عێراق و زۆریش باسمان له‌و خاڵه كردووه و باشتره كه ئه‌و سیستمە له‌وێ جێگیر بكرێت".
ھ.م