له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت

باسی پرسی كورد ده‌كرێت

K24 – برۆكسل:

بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆزی کورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت لە تورکیا و سووریا، ساڵانە پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر ئەرکی خۆی بانگھێشتی چەندین کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیری و ئەکادیمی لە زانکۆ جیھانییەکان دەکات.

بەشداربووانی کۆنفرانسەکە پێکھاتوون لەو کەسانەی خاوەنی خەڵاتی نۆبڵن لە رابردوودا. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و مامۆستای زانكۆی ئه‌وروپا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان تێیدا به‌شدار ده‌بن.

ئەمڕۆ کۆنفرانسەکە دەستپێدەکات و دوو رۆژ دەخایەنێت و ھەشت پانێڵ لە خۆ دەگرێت و بەھەشت زمان وەرگێڕان بۆ قسەکانی بەشداربوان دەکرێت و لەناویاندا زمانی کوردیشی تێدایە.

پەرلەمانی ئەوروپا لەرێگایی ئەم کۆنفرانسەوە مەبەستێتی چاودێری رەوش و بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەڕبرین بکات لە تورکیا و سووریا و سزای ئەو دوو وڵاتە بدات لە ئەگەری ھەر پێشێلکارییەک.