سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/2/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و هاتنەکایەی حکومەتێک کرایەوە کە چاکسازی پێویست ئەنجام بدات و لە ئاست داخوازییەکانی خەڵک بێت  و نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی عێراق بکات و پەیوەندییەکی باشی لە گەل هەرێمی کوردستان هەبێت، هەروەها لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش پوەندییەکی هاوسەنگی  لەگەڵ ولاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەولەتيدا هەبێت.

لە دیدارەکەدا ، هەروەها ئاماژە بە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی درا بۆ هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.