خولی نایابی كوردستان به كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری ده‌ستپێده‌كاته‌وه
ته‌نیا یانه‌ی سۆران هیچ یاریزانێكی نوێی نه‌گواستۆته‌وه
قۆناخی دووه‌می خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت سبه‌ی و دووسبه‌ی ده‌ستپێده‌كاته‌وه، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 02:30ـی پاشنیوه‌رۆ به‌ڕێوه ده‌بێت، یانه‌كان له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گۆڕانكاری زۆریان كردووه، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له پێناو مانه‌وه‌ی له خوله‌كه زۆرترین گۆرانكاری كردووه و 8 یاریزانی به‌ڕێكردووه و 6 یاریزانی نوێی گواستۆته‌وه، یانه‌ی سۆرانیش تاكه یانه‌یه كه هیچ یاریزانێكی نوێی نه‌گواستۆته‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ هه‌ولێر
سبه‌ی پێنجشه‌ممه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ولێر ده‌كات، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له دواین ڕیزبه‌ندی ده‌بینرێت، له پێناو مانه‌وه له خوله‌كه پێشمه‌رگه زۆرترین گۆرانكاری بۆ قۆناخی دووه‌م كردووه، دانا كامه‌ران، خالید، ره‌شید، موهه‌نه‌د كه‌ریم، عامر فازڵ، ئه‌حمه‌د به‌شار و ئه‌حمه‌د فازڵی گواستۆته‌وه و ده‌ستبه‌رداری هه‌شت یاریزانیش بووه، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ له دواین ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر، قۆناخی یه‌كه‌می به‌شیوه‌یه‌كی باش كۆتایی پێهێنا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قۆناخی دووه‌م پاڵپشتی یاریزانه‌كانی خولی عێراقی نامێنێت، بۆیه جارێكی‌تر په‌نا ده‌باته به‌ر یاریزانه لاوه‌كان، هه‌ولێر هه‌ولێر خاوه‌نی 17 خاڵه و له خانه‌ی پێنجه‌م دێت.
دهۆك ـ ده‌ربه‌ندیخان
سبه‌ی دهۆك له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، له كاتێكدا یاریزانه‌كان نزیكه‌ی 100 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، كه ئه‌مه‌ش خراپترین دۆخه، كه دهۆك پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش یانه‌ی دهۆك 3 یاریزانی پیشه‌گه‌ری گواستۆته‌وه كه پێكهاتوون له (حه‌كیم شه‌مسه‌دین، سامر محه‌مه‌د و ره‌حیم ئۆلاب)، دهۆك خاوه‌نی 16 خاڵه و له پله‌ی حه‌وته‌م دێت.
له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان، بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی كوردستان گۆڕانكاری زۆری له پێكهاته‌كه‌ی كردووه شه‌ش یاریزانی هێناوه‌ته ریزه‌كانی، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه سێ یاریزانی پێكانی هه‌یه ئه‌وانیش (هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د، ئارام قادر و شوانه كه‌مال)، جگه له‌مانه‌ش هۆگر عه‌بدوڵڵای راهێنه‌ر ناتوانێت به هۆی سزاوه یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بكات، ده‌ربه‌ند 14 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی یازده‌یه‌م دێت.
برایه‌تی ـ هه‌ندرێن
رۆژی هه‌ینی برایه‌تی له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ندرێنی دراوسێی ده‌كات، سه‌وزپۆشه‌كان حه‌وت یارییه نه‌یان بردووته‌وه، به‌ڵام بۆئه‌م قۆناخه راهێنه‌رێكی تازه‌یان هیناوه، برایه‌تی رۆژێك پێش یه‌كه‌مین یارییان له قۆناخی دووه‌م به گواستنه‌وه‌ی عه‌لی كاكه‌مینه كێشه‌ی هێڵی پێشه‌وه‌یان چاره‌سه‌ر كرد، برایه‌تی خاوه‌نی 16 خاڵه و خانه‌ی هه‌شته‌م به‌شیه‌تی.
هه‌ندرێن، له قۆناخی یه‌كه‌م سه‌ره‌تایه‌كی خراپی هه‌بوو، به‌ڵام له گهڕهكانی كۆتایی 3 بردنه‌وه‌ی گرینگی به‌ده‌ستهینا و دۆخی یانه‌كه راستبووه‌ته‌وه، (ئامانج ئه‌كره‌م و عامر فازل)ـیش یانه‌كه‌یان جێهێشت، دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ر له یارییه زه‌حمه‌ته‌كان تیپه‌كه‌ی باش ده‌رده‌كه‌وێت، 15 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی نۆیه‌م دێت.
نه‌ورۆز ـ سۆران
رۆژی هه‌ینی نه‌ورۆز له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی سۆران ده‌كات، نه‌ورۆز بۆ قۆناخی دووه‌م ده‌ستبه‌رداری (حه‌كیم شه‌مسه‌دین و دانا كامه‌ران) بووه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش عومه‌ر بیبۆی ناوهڕاستكاریی یانه‌كه به‌هۆی سی كارتی زه‌رده‌وه یاریی ناكات، ئاسۆ رۆسته‌میش به‌هۆی خولی عێراقییه‌وه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام (به‌نده‌ن هه‌ڵۆ و هاوڕێ ئه‌نوه‌ر) په‌یوه‌ندیان به نه‌ورۆز كردووه، نه‌ورۆز خاوه‌نی 19 خاڵه و له پله‌ی دووه‌م دێت، به بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه ره‌نگه پێشه‌نگی خوله‌كه وه‌رگرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، یانه‌ی سۆران، كێشه‌ی دارای به‌رۆكی یانه‌كه‌ی گرتووه، نزیكه‌ی سێ مانگه مووچه‌ی یاریزانه‌كان نه‌دراوه، به‌ڵام یاریزانه‌كان وه‌ك سه‌رباز به‌رگری له ناوی سۆران ده‌كه‌ن، سۆران هیچ گۆڕانكارییه‌كیشی له پێكهاته‌كه‌ی نه‌كردووه، خاوه‌نی 16 خاڵه و پله‌ی شه‌شه‌م به‌شیه‌تی.
شێروانه ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
شێروانه له یاریگه‌ی خۆی له كه‌لار میوانداریی نوێنه‌ره‌كه‌ی پیرمام ده‌كات، شێروانه له ناوچه‌ی مه‌ترسیدار و دابه‌زین نزیكه، دوای له‌ده‌ستدانی عه‌لی كاكه‌مینه، ئیداره‌ی یانه‌كه (ئامانج ئه‌كره‌م)ـی هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ندرێنی گواسته‌وه، شێروانه خاوه‌نی 9 خاڵه و له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، ئاستی وه‌ك ساڵی ڕابردوو نییه و به‌ڵام له پێشه‌نگی خوله‌كه نزیكه، له پێناو پارێزگاریكردن له نازناوه‌كه، سه‌یف سه‌لمانی گۆڵپارێزی وه‌رزی رابردووی گه‌ڕانده‌وه و هه‌ریه‌ك له (مه‌حموود شاكر و ئه‌حمه‌د كۆنێ) بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه، پێشمه‌رگه به 19 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێن.
زێره‌ڤانی ـ سیروانی نوێ
زێره‌ڤانی له شاری دهۆك له یاریگه‌ی خۆی رۆژی هه‌ینی میوانداریی سیروانی نوێ ده‌كات، زێره‌ڤانی دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی باش ئێستا بیر له ناسناوه‌كه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه دوو كاریگه‌رترین یاریزانی یانه‌ی زاخۆیان گواستۆته‌وه كه پێكهاتوون له (بارزان ئه‌حمه‌د و دلۆڤان ساڵح)، زێره‌ڤانی به كۆكردنه‌وه‌ی 17 خاڵ له پله‌ی چواره‌م دێت.
له به‌رامبه‌ردا سیروانی نوێ، هه‌فته‌یه‌ك زیاتر پشووی له یانه‌كانی دیكه وه‌رگرتووه، چونكه دواین گه‌ر یاریی نه‌كردوو چاوه‌ڕوان بوو، پاڵه‌وانی قۆناخی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ش بوو، هیچ گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌شی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام رزگار عه‌لی راهێنه‌ر به‌رده‌وام پشت به یاریزانی لاو گه‌نج ده‌به‌ستێ تا پلانه‌كانی له یاریگه‌دا جێ به‌جێ بكه‌ن، سیروانی نوێ ده‌یه‌وێت بۆ یه‌كه‌مجار ببێته نوێنه‌ری شاری سلێمانی و ناسناوی خولی نایابی كوردستان بباته‌وه، هه‌مووان شۆك بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌م كاره تووشی قۆناخی سه‌خت ده‌بێت و له‌و پێناوه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م سه‌ختیانه سه‌ركه‌وێت، سیروانی نوێ خاوه‌نی 20 خاڵه و پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.