سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی: هەرێمى کوردستان وەك هەمیشە فاکتەرێك دەبێت بۆ سەقامگیریى سیاسى لە عێراق

K24- هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتى کردەوە، هەرێمى کوردستان وەك هەمیشە فاکتەرێکى هاوکار دەبێت بۆ سەقامگیریى سیاسى لە عێراق و یارمەتیى حکوومەتى داهاتووى عێراق دەدات بۆ چارەسەرکردنى کێشە و قەیرانەکان و بەدەنگەوەچوونى داواکاریى خۆپیشاندەران لە ژیان و ئایندەیەکى باشتر، کە شایستەى گەلانى عێراق بێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە ماتیوو تولەر، باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانەکان و ڕاسپاردنى سەرۆك وەزیرانێکى تازە بۆ پێکهێنانى حکوومەتى داهاتووى عێراق تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیى ئارامى و سەقامگیریى دۆخى سیاسى و ئەمنى لە عێراق و ڕاستەڕێبوونى پرۆسەى سیاسى لە وڵات کردەوه‌.

دیداری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ داڤۆس، داهاتووى پەیوەندییەکانى عێراق و ئەمەریکا، ئاڵۆزى و گرژییەکان، پێشهاتەکانى نێوان ئەمەریکا و ئێران و کاریگەریى ڕووداوەکان لەسەر دۆخى عێراق و ناوچەکە بەگشتى، هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە، مەترسیى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و چۆنیەتیى بەرەنگاربوونەوەى، پێویستیى عێراق و هەرێمى کوردستان بە بەردەوامیى هاوکارى و پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى تیرۆر و چەند پرسێکى دیکەى مایەى بایەخى هەردوولا، بەشێکى دیکەى کۆبوونەکە بوون.

H.B