هه‌ڵمه‌تی بڕینی سه‌رپێچیه‌كانی سه‌ر تۆڕی كاره‌با گه‌یشته مه‌زره‌عه‌كان
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا باندێكی سه‌رپێچیكاران ده‌ستگیركران
K24- هه‌ولێر:
به سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری هه‌ولێر، هەڵمەتی بڕینی سەرپێچیەکانی سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی گەیشتە مەزرەعەکانی سەر رێگەی هەولێر - پیرمام و پێشبیني ده‌كريت دواى ته‌واوبوونى هه‌لمه‌ته‌كه پێدانى كاتژميره‌كانى كاره‌با به هاووڵاتيان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت.
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، توانیویانە باندێك دەستگیر بکەن کە كاریان ئەوەبووە کارەبایان بە سەرپێچی بۆ ماڵەکان راكێشاوه.
حوسێن حەمەد، بەرێوەبەری گشتی کارەبای پارێزگای هەولێریش دەڵێت: لە هەڵمەتی گەران بۆ سەرپێچی لە کۆی506 شوێن کە پشکنیی بۆ کراوە، 158 شوێنیان سەرپێچیان لە تۆڕەکانی کارەبا کردووە.
یەکێك لە هۆکارەکانی خراپی دۆخی کارەبای نیشتیمانی بۆ بوونی ئەو سەرپێچیانە دەگەرێتەوە، كه کراوەتە سەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی، بەپێی دەسپێکردنی هەڵمەتەکەش بێت، سەرپێچیکردن بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبا زۆرە و پێشبیني ده‌كريت دواى ته‌واوبوونى هه‌لمه‌ته‌كه پێدانى كاتژميره‌كانى كاره‌با به هاووڵاتيان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت.
H.B