ترەمپ بێ تاوان دەرچوو

بە کۆی دەنگ بێ تاوان دەرچوو

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە ئاراستەی کرابوو بێ تاوان دەرچوو.

لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا لەبارەی پرسی لێکۆڵینەوە لە دۆناڵد ترەمپ، بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکەی و پێنەدانی زانیاری بە ئەنجوومەنی پیران، بە دەنگی 53 ئەندامی کۆمارییەکان بەرامبەر بە 47 دەنگی دیموکراتەکان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بێ تاوان دەرچوو.

لە مێژووی ئەمەریکادا دۆناڵد ترەمپ وەک سێیەم سەرۆک لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا، لەو پرۆسەیەدا دیموکراتەکان دوای نۆ مانگ لە هەوڵەکانیان بۆ لەکارلادانی دۆناڵد ترەمپ شکستیان هێنا.

لەوبارەوە، ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، سبەی کاتژمێر 12 (بەکاتی واشنتن) گووتارێک لەبارەی سەرکەوتن بەسەر ئەو بوختانە دەدەم.