سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ده‌كات
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ری سلێمانیم پێگەیشت
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی عەتا شێخ حەسەن دەکات و هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت.
بەیانی ئەمڕۆ، عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی – هەڵەبجە بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:
به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ری سلێمانی و (وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه) پارتی دیموكراتی كوردستان(عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن)م پێگه‌یشت
سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.
له خودای میهره‌بان داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
H.J