مەسرور بارزانی: پشتیوانی لەحکومەتێک دەکەین کە پابەند بێت بە جێبەجێکردنی دەستوور

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە برۆنۆ ئوبێرت باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و پەیوەندییەکانی هەردوولا و رەوشی ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کرا.

لەدیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی هێوربوونەوە و سەقامگیربوونی دۆخی ئێستای عێراق کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە پشتیوانی لەحکومەتێک دەکەین کە پابەند بێت بە جێبەجێکردنی دەستوور و ئەو لەیەکتێگەیشتنانەی لە گەڵ حکومەتی فیدرالی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هاتووەتە ئارا.

باڵیۆزی فەرەنسا  ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ  پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتیش گرنگیی پشتیوانیکردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش.

H.J