"پلانه‌كانی بارسێلۆنا بۆ دوای نه‌مانی مێسی ئاشكرا ده‌كرێت"
"بارسێلۆنا هیچ هه‌وڵێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی نه‌داوه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه هیچ هه‌وڵێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆ مێسی نه‌داوه و پلانی بۆ دوای نه‌مانی مێسی داڕشتووه.
فیرۆنیكا بروناتی خانمه رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا هه‌وڵده‌دات نێیمار و لاوتارۆ مارتینێز بگوازێته‌وه بیانكاته جێنشینی لیۆنێل مێسی.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه مێسی جارێ وه‌رز و نیوێكی له گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ماوه و له هاوینی 2021 كۆتایی دێت، هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه‌یه له به‌رده‌م ئیداره‌ی بارسێلۆنا و لیۆ مێسی دا.
له لایه‌كی دیكه‌ییشه‌وه، به‌شێك له میدیاكان باسی گرژییه‌كانی لیۆ مێسی له‌گه‌ڵ ئیداره و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی و به‌شێك له یاریزانه‌كان كردووه، به‌جۆرێك مێسی له دوای شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا له ژووری جلگۆڕین له یاریزانه‌كان توڕه‌بووه و له مه‌شقه‌كانیش به‌توندی قسه‌ی به تیر شتیگن گوتووه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی هاتۆته سه‌رهێڵ.
لیۆنێل مێسی دوای 4 مانگی دیكه ته‌مه‌نی ده‌بێته 33 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2000ـه‌وه له بارسێلۆنا یاری ده‌كات، سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی تاقی كردۆته‌وه، له كۆی 711 یاری 622 گۆڵ و 256 ئاسیستی بۆ بارسا كردووه.