عه‌للاوی: لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه ده‌ستیان به خوێنی عێراقییه‌كان سووره
"پابه‌ندین به جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران"
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق دووپاتی كرده‌وه، پابه‌ند ده‌بین به جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران.
له گوتارێكدا عه‌للاوی له‌باره‌ی دۆخی عێراق و گرژی نێوان خۆپیشانده‌ران و چه‌كدارانی ناسراو به "كڵاوشینه‌كان" جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له عێراق روویداوه مه‌ترسیداره و جێگای نیگه‌رانییه، به تایبه‌ت كه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا شه‌هید و بریندار بوون، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبووڵ نییه".
عه‌للاوی گوتی: "ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، كوڕان و كچانی عێراقن و حكوومه‌تی داهاتووی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی ته‌واوی داواكارییه‌كانیان و پێویسته رێز له بۆچوون و خواسته‌كانیان بگیرێت"، روونیشی كرده‌وه، "ئه‌ركی ئێمه‌یه گوێ بۆ داواكانی خۆپیشانده‌ران بگرین و خزمه‌تیان بكه‌ین، نه‌وه‌ك رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه".
ده‌شڵێت: "ئه‌و دۆخه‌ی له عێراق هاتووه‌ته ئاراوه ده‌بێته‌ی هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌توانین له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بین كه ده‌ستمان پێكردووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌ركی ئێمه‌یه ئه‌وه‌ی كه تێكدراوه بونیات بنێینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "خوێنی عێراقییه‌كان هێڵی سووری حكوومه‌تی نوێی عێراقه و لێپێچینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین، كه له دۆخه‌كه به‌رپرسیارن و ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵكی عێراق سوور بووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له دوێنێوه گرژی گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق زیاتر بوونه و چه‌ندین جار شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه به "كڵاو شینه‌كان" ناسراون، روویداوه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌نیا شه‌وی رابردوو 8 خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن كڵاوشینهكانهوه له نه‌جه‌ف كوژراون و زیاتر له 100 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه.
H.B