شەپۆلێکی بەفربارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
شارەکان دەگرێتەوە
K24 – ههولێر:
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەیانی گۆڕانکاریی لە کەش و هەوا دەبێت، باران بارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
راشیگەیاند، پێشبینی دەکەین ئێوارەی شەممە، شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە کە سەنتەری شارەکانی سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و هەولێریش دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم شەپۆل و بەفروبارینە تا بەرە بەیانی رۆژی دووشەممە بەردەوامە دەبێت.
ههر لهو چوارچێوهیهدا، بهڕێوبهرایهتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، كه بارستە هەوایەکى جەمسەريى سارد روو لە ههرێمی كوردستان دەکات سەربارى باران بارینيش، شەپۆلێکى بەفر بارین زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە و رهوشی كهشوههوا بهم جۆره دهبێت:
رۆژى هەینى 2020.2.7 باران بارین دەستپێدەکات و یەکشەممە 2020.2.9 کۆتايى دێت.
تەواوى ناوچە شاخاويیەکان کە بەرزیان لە 1000 م زیاترە بەفر بارینى دەبێت.
رۆژى شەممە 2020.2.8 لە زۆربەى کاتەکاندا باران بارین بەردەوام دەبێت.
سەنتەرى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە، لە رۆژى شەممەدا بەفر بارینى دەبێت.
سەنتەرى هەولێر ئەگەرى بەفرى هەیە بە تێکەڵى لەگەڵ باران بارین.
نزمترین پلەکانى گەرماى هەندێ ناوچە شاخاویيە سنووریيەکان لە دواى کۆتايى ئەم شەپۆلە بۆ نزمترلە -10 پلە لە ژێر سفر دادەبەزێت.
رێژەى ئاستى بارانى پێشبینیکراو لە زۆربەى ناوچەکان لە سەرووى 15 ملم دەبێت و
هەندێ ناوچەش دەگاتە سەرووى 25 ملم.
رۆژى دووشەممە نزمترین پلەکانى گەرماى بەرەبەیان لە ژێر سفر پلەى سیلیزى دەبێت.


H.J