به‌م گرته ڤیدیۆییه تره‌مپ شه‌ڕی پیلوسی ده‌كات
دژی پیلوسییه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له دژی نانسی پیلوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه.
دوای گرژبوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانیان، تره‌مپ له رێگه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌ریبخات، كه پیلوسی دژی هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات له وتاری سێیه‌می له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مه‌ریكا، كه تره‌مپ له كۆنگرێس پێشكه‌شیكرد، ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ نانیسی پیلوسی نه‌كرد و ئه‌ویش له كاردانه‌وه‌یدا ده‌قی وتاره‌كه‌ی تره‌مپی دڕاند.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا، تره‌مپ له ژێر ناونیشان ئه‌و چیرۆكه به‌هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له لایه‌ن نانسی پیلوسییهوه دڕێندران.
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) February 6, 2020