ئه‌مه‌ریكا: دژی سووریا پشتیوانی توركیا ده‌كه‌ین
پشتیوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توركیا ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له وه‌ڵامی توركیا بۆ ئه‌و هێرشانه ده‌كات، كه هێزه‌كانی سوپای سووریا ده‌یكه‌نه سه‌ر سوپای توركیا.
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كیلی كرافت، له دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی ره‌وشی پارێزگای ئیدلب، گوتی: ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی هاوپه‌یمانی خۆی، كه توركیایه ده‌كات.
گوتیشی: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توركیا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هێرشه بێ پاساوانه‌ی سوپای توركیا ده‌یانكاته سه‌ر هێزه‌كانی توركیا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسی هه‌یه له‌و رووداوانه‌ی له ئیدلب رووده‌ده‌ن.
داواشی له سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، رێكاری پێویست بگرێته به‌ر بۆ به‌رگرتن له توندوتیژییه‌كانی ناوچه‌كه.