تێچووی جه‌نگی 16 ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
ژماره‌یه‌كی خه‌یاڵییه
K24- هه‌ولێر:
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئەمه‌ریکا تێچووی جەنگی وڵاتەکە لەگەڵ عێراق لە ساڵی 2003ـەوە تا 2019 نزیکەی دوو ترلیۆن دۆلار لەسەر وڵاتەکە کەوتووە، و تێچووی جەنگی دژی تیرۆریش لە عێراق، سووریا، ئەفغانستان و پاکستان لەسەر ئەمه‌ریکا گەیشتووەتە نزیکەی 6 ترلیۆن و 300 ملیار دۆلار، کە ئەو بودجە زەبەلاحەش بۆ ئەمه‌ریکا بودجەی وەزارەتی بەرگری تێپەڕاندووە، بە جۆرێك چەندین جار ناچار بووە بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی قەرز وەربگرێت.
رۆژنامەی بزنس ئینسایدەری ئابووری ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، جەنگی عێراق لەسەر ئەمه‌ریکا زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار کەوتووە.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، له نوێترین راپۆرتی پرۆژه خه‌رجییه‌كانی جه‌نگ، كه زانكۆی براون خه‌ملاندنی بۆ كردوه، به‌شیك له تێچووی جه‌نگی له چوارچێوه‌ی وه‌رگرتنی باج له هاوڵاتیانه‌وه وه‌رگیراوه، كه لەسەر هه‌ر تاكێكی ئه‌مه‌ریكی 8 هه‌زار دۆلاربووه. ئه‌مه‌ش زۆر زیاتره له خەمڵاندنەکانی وەزارەتی بەرگری، کە بە 3 هەزار و 990 دۆلار خەمڵاندوویه‌تی، کە هەر ئەمه‌ریکییەك بە عێراق و سووریای بەخشیووە.
هه‌ر له راپۆرتەکەدا هاتووە، "سەرەڕای ئەو خەرجییە زەبەلاحەی جەنگی عێراق، تێکڕای خەرجییەکانی ئەمه‌ریکا له جەنگی دژی تیرۆر لە عێراق و سووریا و تێوەگلانی لە ناکۆکییەکانی پاکستان و سووریا 6 ترلیۆن و 400 ملیار دۆلار کەوتووە.
لە مارسی 2019، پێنتاگۆن رایگەیاندبوو، جەنگی عێراق، ئەفغانستان و سووریا بە بە تێکڕا لەسەر هەر تاكێكی ئه‌مه‌ریكی، کە باجی داوە نزیکەی 7 هەزار و 623 دۆلار کەوتووە.
ستیڤانی سافێل یاریده‌ده‌ری بەڕێوەبەر لە پڕۆژەی خەرجییەکانی جەنگ دەڵێت: کاتێك ئەمه‌ریکییەکان تاوتوێی هێزی سەربازی لە عێراق و جەنگی تیرۆر دەکەن، پێویستە بزانن خەرجییەکانی جەنگ زۆر زیاترن لەو بڕەی وەزارەتی بەرگری دیاریکردووە بۆ پڕۆسەکانی فریاکەوتن لە رێگەی دەریایی و گەیشتن بە زۆربەی بەشەکانی بودجەی فیدڕاڵی.
پێنتاگۆن نزیکەی 838 ملیار دۆلاری ته‌رخان كردووه، لە ئۆپەراسیۆنی فریاکەوتن و ئۆپەراسیۆنی فریاکەوتنی دەرەکی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە عێراق لە ساڵانی دارایی 2003 تا 2019 ، لە نێویدا ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا.
سافێل دەڵێت: خەرجی راستەقینەی جەنگەکان زۆربەی ئه‌و بڕه تێدەپەڕێنێت، کە کۆنگرێس لەسەری رێککەوتووە.
بە گوێرەی خەمڵاندنەکان، خەرجی جەنگی عێراق تا ئێستا ترلیۆنێك و 922 ملیار دۆلار لەسەر ئەمه‌ریکا کەوتووە، كه پێنتاگۆن بە شێوەیەکی ئاشکرا خەرجی کردووە، سەرەڕای کەڵەکەبوونی خەرجییەکانی وەزارەتی دەرەوە به درێژایی 16 ساڵ، له هاوکاری جەنگاوەرە دێرینەکان لە جەنگی عێراق و سوودی سەر قەرزەکان، به‌هۆی جەنگی عێراقەوە.
بە جۆرێك وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا نزیکەی 59 ملیار دۆلاری لە ئاژانسەکانی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا خەرجکردووە، لە هەمان کاتیش‌دا 199 ملیار دۆلار خەرجی جەنگاوەرە دێرینەکانی جەنگی عێراق بووە، کە چاودێری پزیشکی یاخود قەرەبوو وەردەگرنەوە.
H.B