سیستانی: ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت
كوشتنی خۆپیشانده‌رانی عێراق سه‌ركۆنه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د سافی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی له گوتاری هه‌ینی له كه‌ربه‌لا په‌یامی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراقی خوێندنه‌وه و رایگه‌یاند، مەرجەعیەتی ئایینی سەرکۆنەی تەواوی پێشێلکاریی و کردەوەکانی توندوتیژی دەکات، جا ئەنجامده‌ری ئه‌و كرده‌وانه هه‌ر لایه‌نێك بێت.
هه‌وره‌ها گوتی: هێزه ئه‌منییه‌كان له پاراستنی گۆڕه‌پانی خۆپیشانده‌ران به‌رپرسیارن و هیچ بیانۆیێكیش بۆ پارێزگاری نه‌كردن له خۆپیشانده‌ران نییه.
سیستانی جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته له كه‌شێكی ئارام‌دا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت و ده‌بێت حكوومه‌تی نوێی عێراق متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ستبێنێت.
H.B