بەڕێوەبەرایەتی كار و راھێنانی پیشەیی سۆران سەدان ھەلی كاری بۆ گەنجان ده‌ڕه‌خسێنێت
دەبێتە فریادڕەسی گەنجانی بێكار
K24- سۆران:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار و راهێنانی پیشه‌یی سۆران ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه خولی جۆراوجۆر بۆ گه‌نج و لاوانی بێكاری ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كاته‌وه و دواتریش هه‌لی كاریان بۆ ده‌ڕه‌خسێنیت، تا ئێستا چه‌ندین بیكار له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌ڕیگه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه بوونه‌ته خاوه‌ن كار و پیشه‌گه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار و راهێنانی پیشه‌یی سۆران له ماوه‌ی سالی رابردوو (10) خولی له‌بواره‌كانی چاكردنه‌وه و به‌ستنی سپلیت، كاره‌با، سه‌رتاشی، دروومان، رازاندنه‌وه و ته‌كنه‌لۆجیای په‌یوه‌ندیه‌كان كردۆته‌وه و (186) كه‌س كه (98) یان له‌ڕه‌گه‌زی نێر و (88) كه‌س له‌ڕه‌گه‌زی مێ به‌شداریان كردووه، زۆربه‌یان بوونه‌ته خاوه‌ن كاری خۆیان.
H.B