یەكێتی ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆ تەواو دەكات
ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە
K24 - سلێمانی
ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی بۆ تەواوكردنی ھەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە لە كۆبوونەوەدایە.
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی بە كوردستان24ـی راگەیاند، بەشێكی ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی-یان تەواو كردووە و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا كار لەسەر تەواوكردنی ماددەكانی دیكەی پەیڕەوی ناوخۆیی حزبەكەیان دەكەن.
روونیكردەوە: "بەشێك لە ماددەكان داڕێژراونەتەوە و ھەندێكیش تێكەڵكێش كراوە، ھەروەھا ھەندێك ماددە زیادكراون، ھەندێكیش پێویست نەبووە لادران. ئێستا گەیشتووینەتە ماددەی 33، دەتوانین لە ھەر كۆبوونەوەیەكدا بەشێك لە ماددەكان تێپەڕێنین".
ھ.م