سەربازێکی تایلەندی 15 هاووڵاتی کوشت

بە هەڕەمەکی تەقە لە هاووڵاتیان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

سەربازێکی تایلەندی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی دەدزێت و تەقەی هەڕەمەکی لە خەڵکی دەکات، تاوەکو ئێستا 15 کەس کوژراوە.

تەقەکەرەکە لە شاری کۆرات دەستی بە تەقە کردووە و جیا لە کوژراوەکان، چەند کەسێک بریندارە، هەروەها پۆلیسی شارەکە دەڵێت، چەند کەسێکی بە بارمتە گرتووە.

پۆلیس ئاشکرایکردووە، تەقەکەرەکە ئەفسەرە لە سوپا و نهۆمی مۆڵێکی بە تەواوی خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی.

AFP