"مێسی چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا یه‌كلایی كرده‌وه"
مێسی داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لیۆنێل مێسی دووپاتیده‌كاته‌وه یاریزانه ئارجێنتینیه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له جێهێشتنی بارسێلۆنا ناكاته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو به‌تایبه‌ت دوای ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێریك ئابیدالی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی بارسێلۆنا و لیۆنێل مێسی ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو یاریزانه‌كه‌ی تانگۆ بیر له جێهێشتنی بارسا ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام تۆڕی سكای سپۆرتس بڵاویكردۆته‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مێسی دووپاتیكردۆته‌وه ئه‌م یاریزانه هه‌رگیز بیری له جێێشتنی بارسا نه‌كرۆدته‌وه و ده‌یه‌وێت تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بلاوگرانا به‌رده‌وام بێت، كه گرێبه‌ستی مێسی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه تاكو هاوینی 2021.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ره‌نگه به‌منزیكانه گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی نوێ بكرێته‌وه، به‌ڵام لیۆ به پێچه‌وانه‌ی یانه‌كه‌ی نایه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژخایه‌ن بێت.
لیۆنێل مێسی دوای 4 مانگی دیكه ته‌مه‌نی ده‌بێته 33 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2000ـه‌وه له بارسێلۆنا یاری ده‌كات، سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی تاقی كردۆته‌وه، له كۆی 711 یاری 622 گۆڵ و 256 ئاسیستی بۆ بارسا كردووه.