زێدان به‌م شته زۆر دڵته‌نگ بووه
زێدان: گاریس به‌یل هه‌میشه ئاماده‌یه، به‌ڵام من یاریزانه‌كانی دیكه‌م بۆ یاریكردن هه‌ڵبژارد
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه گوێ به‌و شتانه نادات كه له ده‌ره‌وه ده‌گوترێت، ده‌شڵێت: ره‌خنه‌كان له مارسێلۆ زۆر دڵته‌نگی كردووم، چونكه ئه‌و یاریزانه له نێو یاریگه ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8 شووباتی 2020، له پرێس كۆنفرانسێكدا زینه‌دین زێدان دڵته‌نگی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و فیكه لێدان و هۆیهایه‌ی هانده‌ران ده‌ربڕی كه چه‌ند یارییه‌كه به‌رامبه‌ر مارسێلۆ لێده‌درێت، له‌مباره‌یه‌وه زیزۆ گوتی: مارسێلۆ شایه‌نی ئه‌و ره‌خنانه نییه، ئه‌و هه‌موو هێز و وزه‌ی خۆی بۆ خزمه‌تی یانه‌كه ده‌خاته‌گه‌ڕ و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش كه‌مته‌رخه‌م نین و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان له نێو یاریگه ده‌ده‌ن و من زۆر لێیان رازیم.
زیزۆ زۆرترین پرسیاری له باره‌ی ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی لێكرا و له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: 25 یاریزانم له‌به‌رده‌ستدایه و من سه‌ربه‌ستم له‌وه‌ی كام یاریزان دوورده‌خه‌مه‌وه و كامه‌یان بانگهێشت ده‌كه‌م، له 3 یاری رابردوو گاریس به‌یل ئاماده‌بوو، به‌ڵام من یاریزانه‌كانی دیكه‌م بۆ یاریكردن هه‌ڵبژارد.
راهێنه‌ره فره‌نسیه‌كه‌ی ریال گوتیشی: هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ گاریس به‌یل نییه، ئه‌و هێشتا یاریزانی ئێمه و ئه‌گه‌ر تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2022 له‌گه‌ڵ ئێمه به‌رده‌وام بێت هیچ كێشه‌یه‌كمان نابێت، له یاری رابردووش به‌رامبه‌ر سوسیداد ئه‌گه‌رچی پێش ته‌واوبوونی یارییه‌كه به‌یل یاریگه‌ی جێهێشت، به‌ڵام ئه‌وه نابێته بێرێزی و ئه‌و هێشتا پشتگیری تیپه‌كه‌ی ده‌كات.
زیزۆ ده‌شڵێت: ئێمه وه‌ك یه‌ك تیم و خێزان واین، پێویسته دوای شكسته‌كه‌ی جامی شا بۆ سه‌ر رێگه‌ی راست بگه‌ڕێینه‌وه 100%ـی توانا‌مان بۆ ركابه‌ری نازناوه‌كان بخه‌ینه‌گه‌ڕ، نابێت گوێ به‌و شتانه بده‌ین كه له ده‌ره‌وه ده‌گوترێت.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید گوتیشی: زیاتر له هه‌مووان له گرینگی كاسێمیرۆ تێده‌كه‌م، كاتێك ئه‌و ئاماده نییه ده‌بێت شێوازی یاریكردنمان بگۆڕین، له یارییه‌كانی داهاتووش مارسێلۆ ده‌یسه‌لمێنێت كه ژیان و ته‌مه‌نی هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه.
له گه‌ڕی 23ـه‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له كاتژمێر 6:00ـی ئێواره ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی ئۆساسۆنا ده‌بێته‌وه، له قۆناخی یه‌كه‌م ریال به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه.