فێڵێکی کۆمپانیای ئەپڵ لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ئاشکرا دەکرێت

فەرەنسا سزای ئەپڵی داوە و بە خیانەتکار ناوی دەبات

K24 – هه‌ولێر:

كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكی بە بڕی 27 ملیۆن دۆلار لە لایەن فەرەنساوە سزادرا.

ئەپڵ  دوای 3 ساڵ دانینا بەوەی سیستەمی كاركردنی ئایفۆنە کۆنەکانی خاوكردووەتەوە. 

دەستەی چاودێری فەرەنسا دوای بەدواداچوونێك، سزای 27 ملیۆن دۆلاری بەسەر كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكی سەپاند و كۆمپانیاكەشی بە خیانەتکردن تۆمەتبارکردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆرێک لە بەكارھێنەرانی ئایفۆنە كۆنەكان، ھەستیان بەوە نەكردووە كە ئایفۆنەکانیان خاوبووەتەوە. ئامانجی کۆمپانیاکەش ئەوەبووە، بەرهەمە نوێکانی زیاتر بفرۆشێت.

The Verge

 H.J