شه‌خته ده‌روازه‌ی سنووریی حاجی ئۆمه‌ران داده‌خات
"هیچ ئۆتۆمبێلێك ناتوانێت رێگه‌كه ببڕێت"
K24 - سۆران:
به‌هۆی به‌فربارین و شه‌خته و به‌نده‌وه، هاووڵاتیان له دیویی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران) ناتوانن هاتووچۆ بۆ ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران (ته‌مه‌رچین) بكه‌ن و به‌و هۆیه‌وه ده‌روازه سنوورییه‌كه داخراوه.
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه بۆ كوردستان24 نێردراوه، به‌هۆی زۆری بارینی به‌فر و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، ڕێگه‌ی هاتووچۆكردنی هاووڵاتیان له ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران به‌دیوی ئێران و شاری پیرانشار په‌كیكه‌وتووه.
به‌هۆی شهختهبهندیشهوه، هۆشداری ده‌درێته هاووڵاتیان له‌م چه‌ند رۆژه‌دا سه‌ردانی وڵاتی ئێران نه‌كه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه.
به‌پێی وته‌ی هاووڵاتیه‌ك له ده‌ره‌وازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران هیچ ئۆتۆمبێلێك ناتوانێت ڕێگاكه ببڕێت و گرفتی هاتووچۆكردنيش درووستبووه.
حاجى ئۆمه‌ران به هۆی هه‌ڵكه‌وته جوگرافییه‌كه‌ی، یه‌كێكه له ساردترین خاڵه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستانیش، كه به گشتی نزمترین پله‌ی گه‌رمی له‌و شوێنه تۆمار ده‌كرێت.