پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێكی دژی داعش ئەنجامدا
پێشمهرگهیهك به سووكی بریندار بوو
K24 – گهرمیان:
بە چاودێری ھێزی ھاوپەیمانان ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش ئۆپراسیۆنێکی سەربازیان لە نێوان ناوچە شاخاوییەکانی کفری و دووز خورماتوو ئەنجامدا. لەکاتی ئۆپراسیۆنەکەشدا رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان داعش و هێزی پێشمهرگه درووست بوو. لهو چوارچێوهیهشدا، پێشمەرگەیەک بەسووکی برینداربوو.
ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە بهرزاییهكانی ناوچەی داودە جیا لە زیادبوونی جموجۆڵەکانیان بەشەوانیش دێنە سەر رێگا سەرەکییەکان و ھاووڵاتیان دەڕفێنن.