نهێنی ته‌مه‌ن درێژی كه‌سایه‌تییه‌ك زانایانی سه‌رسامكردووه
هه‌میشه مرۆڤ خولیای بووه، به دوای گیای نه‌مریدا بگه‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌كان له باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی نهێنی ته‌مه‌ن درێژی به‌رده‌وامه. له به‌راییه‌كانی مێژوودا و له قۆناغی ئه‌فسانه‌دا هه‌میشه مرۆڤ خولیای بووه، به دوای گیای نه‌مریدا بگه‌ڕێت. دواتر پرسی مردن و نه‌مری، ئه‌ودیوی ژیان بووه پرسێكی گرنگی فه‌لسه‌فه و له یۆنانه‌وه تا فه‌یله‌سوفه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به گشتیی له‌و باره‌یه‌وه لێكدانه‌وه‌ی خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو.
سه‌ره‌ڕای وه‌ڵامی ئاینه‌كان بۆ پرسی ژیان و مردن و دوای مردن، به‌ڵام تا ئێستا زانایان سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن له‌و بواره و له كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێیه یه‌كلا نه‌بوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆڕییه‌كه‌یان زانایان دابه‌ش بوون و هۆكاره‌كانی ته‌مه‌ن درێژی بۆ چه‌ند جۆرێك پۆلێن ده‌كه‌ن.
له رابردوودا ژماره‌یه‌ك زانای ئه‌مه‌ریكا توێژینه‌وه‌یان له باره‌ی بوهێڵه‌كانی مرۆڤ كرد و هه‌وڵیاندا له‌و رێگه‌یه‌وه ماوه و ته‌مه‌نی مرۆڤ له ژیاندا دیار بكه‌ن، به رێژه‌ی %77ی نموونه وه‌رگیراوه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌كرێت ماوه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ له رێی بوهێڵه‌كانییه‌وه دیار بكرێت، به‌ڵام توێژه‌ران به ئاگاییه‌وه كاریان له‌سه‌ر ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه كرد بۆ ئه‌وه‌ی رێگر بن له درووستبوونی لێكوته‌ی ئاكاری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا نموونه‌ی بووهێڵی 1055 كه‌س كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی سه‌د ساڵه‌وه بوو وه‌رگیرا و تێبینی كرا له %77یان ئه‌و پێشبینیانه‌ی له خۆ گرتبوو، كه كه‌سه‌كه 100 ساڵ تێده‌په‌ڕێنێت.

یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی زۆرترین قسه و باسی به دوای خۆیدا هێناوه، كه‌سایه‌تییه‌كی كوردی باكووری كوردستانه، به ناوی زارۆ ئاغا، كه زیاتر له 160 ساڵ ژیاوه و ئه‌و ته‌مه‌ندرێژیه‌شی كردوویه‌تی به ئه‌ستێره‌یه‌ك له دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا.
زارۆ ئاغا، سه‌ربازی عوسمانی بووه، رۆژگارێكی پڕ له چه‌رمه‌سه‌ری گوزه‌راندووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له بیر نه‌كردووه، باس له هۆكاری ته‌مه‌ندرێژییه‌كه‌ی بكات.
به وته‌ی خۆی، زارۆ ئاغا هیچ رۆژێك تێنه‌په‌ڕیوه كه خه‌یار و ماستی نه‌خواردبێت.
به له‌به‌رچاوگرتنی ژینگه‌ی سرووشتی گه‌شه و گه‌وره‌بوون و ژیان و گوزه‌رانی كه زۆرتر گونده‌كانی كوردستان و پشت به‌ستنی به خۆراكی سرووشتی و به‌كارنه‌هێنانی چاره‌سه‌ری كیمیایی، ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر درێژی ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سایه‌تییه هه‌بووبێت.