رێگای سەرەكی ھەولێر - دھۆك داخرا

شەپۆلێكی بەفربارین و سەرما ھەرێمی كوردستانی گرتەوە

K24 - دھۆك

بەھۆی ئەو شەپۆلەی بەفربارین و سەرمایەی ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە ھاتووچۆ لە چەند ناوچەیەك ئەستەم بووە و رێگای ھەولێر - دھۆكیش داخرا.

مەسعود محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "بەھۆی بەفربارین و دابەزینی پلەكانی گەرما، رێگای سەرەكی ھەولێر - دھۆك، لە باعەدرێ داخراوە و تیمەكانی پاككردنەوەی رێگاوبان لە ھەوڵدان بۆ كردنەوەی رێگاكە".

گوتیشی: "زۆر لەو شوفێرانەی دەیانەوێت بەو رێگایەدا بڕۆن، ناچارن لە باعەدرێ بگەڕێنەوە، چونكە جگە لە بارین بەفر بەھۆی دابەزینی پلەكانی گەرما رێگاكە سەختەی گرتووە و ئۆتۆمبێل ناتوانن پێیدا بڕۆن".

ھ.م