پەردەی لەسەر مەترسییەكانی داعش ھەڵدەدرێتەوە
داعش جموجۆڵەكانی دەستپێدەكاتەوە
K24 - كەركووك
راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان ئاماژە بە بوونی 27 ھەزار چەکداری داعش دەكەن لە عێراق و سووریا، بەجۆرێک وەسفی مەترسی داعش دەکرێت کە ئێستا ئەوان خاوەن ھەندێک شوێنن لە ناوچەکانی حەویجە و ریاز و حەوزی حەمرین و باشووری کەرکوک، گرووپە چەکدارەکان سوودیان لەو بۆشاییە بینووە کە لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەدا ھەیە، بۆیە لەزۆر ناوچە گەشەیان سەندوەو ژمارەیان زیادیکردووە.
لەم رۆژانەدا زۆرترین قسە لەسەر جموجۆڵی چەکدارانی داعش دەکرێت، بەتایبەت سەرھەڵدانەوەی ئەو گرووپە لەو بۆشاییە ئەمنیەوەیە کە لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ھەیە. ئەو بۆشاییەی کە ھەیە حکومەتی عێراق دەیەوێت بە تەنھا پڕی بکاتەوە، بەڵام بەرێوەبردنی ئەو ناوچانە بەبێ پێشمەرگە پێی دەچێت لەم کاتدا کارێکی مەحاڵ بێت.
مەترسی داعش بە تەنھا لە سنوورەکانی دەرەوەی کەرکووک نییە، بەڵکو لەنێو خۆی شارەکەیشدا بوونەتە ھەڕەشە.
ھ.م