ئه‌مڕۆ هه‌ولێر پێشوازی له یارییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌رزشی ده‌كات
بۆ یه‌كه‌مجار یارییه‌كی خولی یانه پاڵه‌وانی ئاسیا له باشووری كوردستان ده‌كرێت
.jpg)
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌كه‌مین گه‌ڕ له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌كانی شورته‌ی عێراقی و ئیستیقلالی ئێرانی له هه‌ولێری پایته‌خت رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 05:30ـی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی ئیستیقلال به‌شێوه‌ی پاڵاوتن بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا سه‌ركه‌وت، له دوایین یاری به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی ره‌یانی قه‌ته‌ری هێنا، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا به 3 گۆڵی خاوێن له یانه‌ی كوێتی كوێتی برده‌وه، یه‌كێك له گۆڵه‌كانیش له لایه‌ن وریا غه‌فوری كاپتنه كورده‌كه‌ی ئیستیقلال تۆمار كرا.
وریا غه‌فووری داوای پشتگیری له كورده‌كان ده‌كات
له ریزه‌كانی یانه‌ی ئیستیقلالی ئێرانی 3 یاریزانی كورد ده‌بینرێن، كه پێكهاتوون له وریا غه‌فووری كاپتنی یانه‌كه، میلاد زه‌كی پوور و زه‌كه‌ریا موراد.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی یاریزانانی یانه ئێرانییه‌كه، وریا غه‌فووری یاریزانی كورد و كاپتنی یانه‌ی ئیستیقلال خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه بۆ یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، گوتیشی: ئه‌مه یه‌كه‌مین یاریمان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیایه و ده‌مانه‌وێت سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م قۆناخه ببه‌ینه‌وه.
وریا كه له دایكبووی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گوتیشی: داوا له كورده‌كان ده‌كه‌م له‌م یارییه‌دا پشتگیریمان بكه‌ن و به ته‌نیا جێ‌مان نه‌هێڵن.
راهێنه‌ری ئیستیقلال چی ده‌ڵێت؟
فه‌رهاد مه‌جیدی راهێنه‌ری یانه‌ی ئیستیقلالی ئێرانی كه پێشتر یه‌كێك بووه له دیارترین یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه ئێرانییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تیپه‌كه‌ی كه‌مێك شه‌كه‌ت و ماندووه، به‌وپێیه‌ی 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر یاری دێربی تارانیان به‌رامبه‌ر یانه‌ی پێرسپۆلیس كردووه.
فه‌رهاد مه‌جیدی ته‌مه‌ن 43 ساڵ گوتیشی: له قۆناخی پاڵاوتنه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا دوو یاریمان بردۆته‌وه و متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت یاری یانه‌ی شوڕته‌مان بینیوه و ده‌زانین یارییه‌كه بۆ ئێمه قورسه و ناتوانین پێشبینی ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ین، به‌ڵام چاومان له 3 خاڵی یارییه‌كه‌یه.
پێكهاته‌ی ئیستیقلال كێشه‌ی تێدایه
یانه‌ی ئیستیقلال بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی شوڕته له چامپیۆنزلیگی ئاسیا له تواناكانی 3 ئه‌ستێره‌ی دیاری بێبه‌ش ده‌بێت، دیارترینیان (شێخ دیاباتی) هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی مالییه كه له هاوینی 2019 له خولی ئیماراتییه‌وه په‌یوه‌ندی به ئیستیقلال كرد و ئێستا پێشه‌نگی گۆڵكارانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیای گرتووه و له قۆناخی پاشكۆ 3 گۆڵی تۆمار كردووه و پێشتریش له خولی فره‌نسا یاری بۆ یانه‌كانی ئاجاكسیۆ، نانسی و بۆردۆ كردووه.
دۆخی یانه‌ی شوڕته له مه‌ترسیدایه
یانه‌ی شوڕته رۆژێك پێش یانه‌ی ئیستیقلال گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌خت و مه‌شقه‌كانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری ده‌ستپێكردووه، بۆ ئه‌م یارییه یانه‌ی شوڕته به‌هۆی پێكانه‌وه له تواناكانی دوو یاریزانی دیاری بێبه‌ش ده‌بێت كه پێكهاتوون له (سه‌فا هادی و كه‌رار جاسم)، جگه له‌وه‌ش چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌شی به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆچیان كردووه.
ئه‌لێكسانده‌ر ئێلیچ راهێنه‌ری سڕبی یانه شوڕته له پرێس كۆنفرانسێكدا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، گوتیشی: یاریگه‌ی هه‌ولێر بۆ یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا ده‌بێته یاریگه‌ی خۆمان، چونكه ناتوانین له شاره‌كانی دیكه به‌غدا و ناوه‌راستی عێراق یارییه‌كانمان به‌هۆی ناله‌باری ڕه‌وشی سیاسی ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه داوام له یاریزانه‌كانم كردووه له نێو هه‌ولێر وێنه‌یه‌كی جوان پیشان بده‌ن.
