پەروەردە تاقیكردنەوە بەراییەكانی دواخست

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان قوتابی و خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

بەھۆی نالەباری كەشوھەوا بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان بڕیاری دواخستنی تاقیكردنەوە بەراییەكاندا و وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانیشی دیار كرد.

لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان رایگەیاند: "لەسەر رەزامەندى جەنابى وەزیرى پەروەردە، بڕیاردرا بە دواخستنى تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى (2019-2020) بۆ ماوەی پێنج رۆژ کە تاقیکردنەوەی سێیەم (بابەتی بیرکاری ) زانستی و وێژەیی وە بابەتەکانی قۆناغی پیشەیی لە 15/02/2020 رۆژی شەممەی داهاتوو لە کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ بە هەمان زنجیرەی خشتەی تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبێتەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە: "ئەمەش بە هۆی نالەباری کەشو هەوای چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کە ئاستەنگی بۆ قوتابیان و خوێندکاران لە رێگای هاتوچۆی نێوان شارەکان دروست کردووە".

ھ.م