لیژنەیەکی باڵای بۆ هەمواری یاسای زیادەڕەویی پێك دەهێنرێت
تادێت ئهو دیاردهیه زیاتر دهبێت
K24- ههولێر:
لیژنەیەکی باڵای بۆ هەمواری یاسای زیادەڕەوی لەسەر موڵکی گشتی پێك دەهێنرێت. سەرۆکی دەستەی دەستپاکیش دەڵێت: یەکێك لە گەندەڵیەکانی ئێستا زیادەڕەوی کردنە لەسەر زەوی موڵکی گشتییه، ئەو دیاردەیەش زۆر فراوان بووە. وەزارەتی شارەوانیش رێگریەکانی جێبەجێ نەکردنی یاساکە ئاشکرا دەکات.
لهكاتێكدا دیاردەی زێدەرۆيی لهسەر موڵکی گشتی تا دێت زیاتر دەبێت، بە جۆرێك ئێستا بووەتە یەکێك لهو بابهتانهی زۆرترین گەندەڵی تێدا دەکرێت و کەسه دەست رۆشتوەکان بە فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی دەوڵەمەند دەبن. ئەحمەد ئەنوەر، سهرۆكی دەستەی دەستپاکیش ئەم زانیاریانە پشتڕاست دەکاتەوە و داوا لەسەرۆکی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ دەکات، رێگری لە دەستدرێژی بۆ سەر موڵکی گشتی بكات و دهڵێت: ئەم حاڵەتانه لە زیادبووندان.
هاوكات وەزارەتی ناوخۆ داوای هەمواری یاساکە دەکات و وەزارەتی شارەوانیش دەڵێت: یاساکە کێشەی نیە و رێگریەکان هۆکاری جێبەجێ نەکردنی یاساکەن. راوێژکارێکی وەزارەتی شارەوانی رێگریەکانی بەردەم جێبەجێ نەکردنی یاساکە ئاشکرا دەکات و داوای هەماهەنگی لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات
بەپێ داتاكان، دیاردەکە لە جیاتی بنبڕکردنی زیادی کردوە و گەندەڵی فراوانی تێدا دەکرێت، لایەنە پەیوەندارەکانيش داوا لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، رێگری لە فراوانبوونی ئەم گەندەڵیە بكرێت.
H.B