بۆ یه‌كه‌م جار سوپای عێراق داوای هه‌ماهه‌نگی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات
ده‌ركه‌وت كه به‌بێ پێشمه‌رگه ناتوانێت ئاسایشی ئه‌و ناوچانه بپارێزێت
K24- هه‌ولێر:
سوپای عێراق ئەو ڕاستیەی بۆ دەرکەوت، کە بەبێ ھەماھەنگی لەگەڵ هێزه‌كانی پێشمەرگە ناتوانێت ئاسایش و ئارامی بۆ ئەو ناوچانە بپارێزێت، کە لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە دەستی بەسەردا گرتووە و بەو ھۆیەشەوە بۆ یەکەم جار لەناوچەی زەنگابادی گەرمیان، داوای ھەماھەنگی لە ھێزی پێشمەرگە كرد، بۆ ئەوەی ھاوكارییان بكەن لە مەترسی ھێرشی چەكدارانی داعش.
دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دووپاتی دەکردووەته‌وە، ئەگەر بەھەماھەنگی نەبێت لەنێوان پێشمەرگەو ھێزەکانی عێراق، ئەوا دۆخی ئەمنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم به‌هۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی دەبێتە ھۆکاری سەرھەڵدانەوەی داعش و زیادبوونی کردەوە تیرۆرستیەکان.
H.B