ترەمپ وادەی لەناوچوونی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات
" 11 حاڵەت لە ئەمەریكا تۆمار كراوە"
K24 - ھەولێر
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایدهگهیهنێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا مانگی چوار لەناودەچێت. ئاشكراشی دەكات، لە ئەمەریکا 11 حاڵەتی كۆرۆنا ھەبووه و چارەسەریان بۆ کراوە.
دۆناڵد ترەمپ، گوتی: "ئەو ڤایرۆسەی کە ئێستا قسەی لەبارەوە دەکرێت زۆرێک پێیانوایە کە مانگی چوار لەگەڵ ھاتنی وەرزی گەرما نامێنێت. ئێمە ئێستا دۆخمان باشە. 11 حاڵەتمان ھەبوو لە ئەمەریکا ئێستا ھەموویان دۆخیان باشە".
ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لە دوو مانگە بڵاو بووەتەوە و زۆربەی ئەو كەسانەی تووشی بوونە خەڵكی وڵاتی چینن، بەگوێرەی ئامارەكان تائێستا نزیكەی 50 ھەزار كەس لە 29 وڵات ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.