نزمترین پلەی گەرمی لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كرا
نزمترین پلە گەیشتووەتە 18- پلە
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێوەری كەشناسی، 18- وەك نزمترین پلەی گەرمی لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كرا.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان نزمترین پلەی گەرمی 24 كاتژمێری رابردووی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی پێوەرەكانی كەشناسی لە حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرمی گەیشتووەتە 18-، لە دوای حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچە كانی ماسی دێت لە دەڤەری ئامێدی كە نزمترین پلە گەرمی 17-یە.

چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەفربارین و سەرما ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی تا كۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوام دەبێت.
ھ.م